فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ بووە براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ٢٠٢٣
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023

ڕۆژی هەینی، ١٤ی ڕەزبەر، کۆمیتەی نۆبێلی نۆروێژ، خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠٢٣ی پێشکەشی نەرگس محەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤی زیندانی لە ئێراندا کرد.
کۆمیتەی نۆبێلی نۆروێژ لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە: “ئەم خەڵاتە بە هۆی خەباتی نەرگس محەممەدی لە بەرانبەر ستەمێک کە بەرانبەر بە ژنان لە ئێراندا دەکرێ و خەبات بۆ گەشەی مافی مرۆڤ و ئازادی بۆ هەمووان، بە ناوبراو دەبەخشرێت.”
کۆمیتەی نۆبێلی نۆروێژ بە ئاماژە بە قەتڵی حکووومەتیی مەهسا ئەمینی و ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی، ڕایگەیاندووە: کۆمیتەی نۆبێلی نۆروێژ بە پیشکەشکردنی خەڵاتی نۆبێل بە نەرگس محەممەدی دەیەوێ ڕێز لە خەباتی بوێرانەی ناوبراو بۆ مافی مرۆڤ، ئازادی و دێموکراسی لە ئێراندا بگرێ. خەڵاتی ئاشتیی ئەمساڵ هەروەها ڕێز لە سەدان هەزار کەسێک دەگرێت کە لە ساڵی ڕابردوودا دژی سیاسەتی هەڵاواردن و ستەمی ڕژیمی تێئۆکراتیکی دژە ژن ناڕەزایەتییان دەربرێ.