فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاوخەمی و پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ مه‌هسا ئه‌مینی
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” سیاسه‌تی سه‌ركوت و دژه‌ مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی و ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد لە دژی کوشتنی مەهسا ئەمینی پشتیوانی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌هسا ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی نه‌وید ئه‌فكاری و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كانیان قۆربانی ده‌ستی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون، پشتیوانی خۆیان له‌ مه‌هسا ئه‌مینی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” ڕۆژی ٢٥ی به‌فرانباری ١٣٨٦ی هه‌تاوی له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و “ڕامین حسێن په‌ناهیش” له‌ ١٧ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ درا.