فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاولاتییەکی خەڵکی بۆکان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا
شەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۰   |  19-02-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتێکی شاری بۆکان بە ناوی ”کەماڵ عەباسی وەند”بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمی زیندانی بە سەر داسەپێندراوی، رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری بۆکان کرا.ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی، بە تۆمەتی ناڕەوای ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا بوو. شایانی باسەناوبراوکە لە ڕێکەوتی ٣ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ ڕاگویزرابوو و پاش ٣٥ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیون تمەنی و بە شیوەی کاتی ئازاد کرابو