هاووڵاتیەکی تر لە پیرانشار دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۲   |  12-07-2023
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی هیوا دەرخوردی، خەڵکی شاری پیرانشار و دەستبەسەریان کردووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە حکوومەتییەکان ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ هیچ هۆکارێک و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. بە پێی ئامارەکان لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لانیکەم ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.