هاووڵاتیەکی خەلکی مەریوان لە شاری سنە ڕفێندرا
چوارشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۱   |  16-11-2022
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، نەسرین محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری سنە ڕفێندراوە.
چل ڕۆژ پێشتریش هاوژینی نەسرین لە جەنگەیی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران، لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە. هەروەها برایەکی نەسرین محەممەدی بە ناوی عوسمان محەممەدی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لەدەستدا.
شیاوی باسکردنە کە نەسرین دایکی سێ منداڵە و لە ئێستادا چارەنووسی سەرپەرشتیی ئەو سێ منداڵ بەبێ دایک و باوک ناڕوونە.