فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندان
یەکشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۲   |  26-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، “محەممەد قادرپوور”، خەڵکی گوندی “زەنگیاوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگکرانی لە لایەن دادگا، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو هاوینی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان لە پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە، محەممەد قادرپوور ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، پاش ئەوەی کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم لە پیرانشار بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕاپێچی وەزارەتی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە. محەممەد قادرپوور ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ١ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.