هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن سزای سێدارەی داوود
سێشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۲   |  02-01-2024
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانبار، سزای سێدارەی داوود عەبدوڵڵاهی، خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەو سزایە لەحاڵێکدا جێبەجێکراوە کە ناوبراو شەش ڕۆژ پێش و کاتێک گواسترابووە بۆ ژووری تاکەکەسی مانی لەخواردن گرتبوو و ئەمڕۆش هەر لەسەر مانگرتنەکەی خۆی بەردەوام بووە.
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی داوود عەبدووڵڵاهی لە کاتێکدایە کە ئەیووب کەریمی، هاودۆسیەی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ و قاسم ئابستە، هاودۆسیەیەکی دیکەیان ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کراوە.