هاوڵاتیکی شاری شنۆ بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا
پێنجشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۱   |  31-03-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمەی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ بە ناوی “یووسف ئەمینی” خەڵکی گوندی “گورگاوێ”ی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ڕەزایی” بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. ناوبراو بە تۆمەتی بێبنەمای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” مەحکووم کراوە. ئەو حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە، بە شێوەی فەرمی بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندرا.
جیێ ئاماژەیە کە یووسف ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتوخانه ئەمنییەتییەکانی شنۆ ئازاد کرابود.