فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژیم له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022

به‌پێی ڕاپۆرتەکان، په‌ره‌ستارانی به‌شه‌كانی ئۆرژانس و “ئای سی یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و زیندانیان لێكراوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌ك به‌ یه‌كی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا” پاش به‌سته‌ری بوونی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بانگهێشتی حه‌راسه‌ت كراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه‌، پاشان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر بچووكترین زانیارییه‌ك له‌سه‌ر نیشانه‌ پزیشكی و ده‌رمانییه‌كانی “مه‌هسا” ته‌نانه‌ت له‌نێو خزم و كه‌سوكاری خۆیان بڵاوكه‌نه‌وه‌ هیچ كات دانامه‌زرن و به‌دواداچوونی قه‌زائیان بوو ده‌كرێت.