فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هه‌ڵاوسان له‌حه‌وزه‌ی یورو رێژه‌یه‌كی نوێ تۆماركرد
یەکشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۱   |  03-04-2022

رۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خاكه‌لیوه‌ ریژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ی وه‌ڵاتانی حه‌وزه‌ی یورو گه‌یشته‌ حه‌وت ونیو له‌سه‌د.
ئه‌و ئاستە لە رێژه له‌هه‌ڵاوسان له‌ كاتێكدایە کە ناوه‌ندی ئاماری یه‌كیه‌تی ئوروپا‌ بڵاوی كردە‌وه‌ كه‌ به‌هۆی هیرشی چه‌ند حه‌وتوی رابردووی روسیه‌ بۆسه‌ر ئوكراین، به‌های سوته‌مه‌نی، گاز و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چۆته‌ سه‌ر، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌مانگی فوریه‌ گه‌یشته‌ ٥.٩ لە سەد. ‌ئه‌و رێژه‌یه ‌له ‌ساڵی ١٩٩٧ەوه‌ تائێستا بێوێنه‌ بووه‌. هۆی سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌وه‌ڵاتانی ئوروپایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ری به‌های نه‌وت وسه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زه‌. رێژه‌ی چوونه‌سه‌ری به‌های سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ له‌مانگی فوریه‌، له‌سه‌دا ٣٢ بوو، له‌مانگی مارس گه‌یشته‌ له‌سه‌دا ٤٥. چونه‌سه‌ری رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی چین وتوێژه‌ كه‌م داهاته‌كان داناوه‌، مه‌ترسی لێكه‌وته‌ی كۆمه‌لایه‌تی دەبێ.