رێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی غەزا سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری خەڵکی ئەم وڵاتە هوشداری داوە و ڕایگەیاندووە: سێ میلیۆن کەس پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە.
بەوتەی ئەم رێکخراوەیە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەماوەی ١٠ساڵی ڕابروو لە سوورییە، ڕێژەی بەدخۆراکی دایکان و منداڵان بەڕادەیەکی زۆر پەرەیسەندووە و ئەمەش هەتا ئێستا بێ وێنە بووە. شایانی باسە، قیمەتی پێداویستییەکانی ژیان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لەم وڵاتە، ١٢ بەرابەر بەرزبووەتەوە. دەیوید بیزلی بەڕیوەبەری رێکخراوی جیهانی غەزا لەمبارەوە دەڵێت: ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هانای خەڵکی سوورییەوە نەچێت، ئەوە بۆ جارێکی دیکە شایەتی کۆچی میلیۆنی لەم وڵاتە دەبین. بەپێی بەراوەردەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٩٠ لەسەدی کۆمەڵگای ١٨ میلیۆنی سوورییە لەژێر هێڵی هەژاریدا بەسەر دەبەن.