فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هیراد پیر بداقی حوکمی ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەرداسەپا
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری تاران بە ناوی ”هیراد پیر بداقی”  لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی نیزام و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات، حوکمی ٤ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری، دو ساڵ مەحروم بوون لە ئەندامەتی نێو گرووپە سیاسیەکان و دو ساڵ مەحروم بوون لە چوونەدەروە لە وڵاتی، بەسەردا سەپا.

 ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٥ خەزەلوەری ساڵی ٩٨دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی ”بەلاڕەدابردنی بیروڕای گشتی” دەسبەسەر و ٣ مانگ لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا ڕاگیرابوو.