هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر پێگەکانی حەماس لە باشووری لوبنان
هەینی ۱۸-۰۱-۱۴۰۲   |  07-04-2023
بەپێی دوایین زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی خەکەلێوە، هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە بەهۆی هێرشی مووشەکی حەماس کە لە باشووری لوبنانەوە ئەنجام درابوو، چەندین پێگەی حەماسی لە باشووری لوبنان و غەززە، پێکا.
هاوکات تلوێزیۆنی “ئەلمەیادین”ی لوبنان لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لە چەندین تەقینەوە لە شاری سور هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە کردووە. شایانی باسە، بەر لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئیسڕائیل، شێوەنیزامییەکانی توندڕەوی ئیسلامی، لە خاکی لوبنانەوە دەیان مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردبوو.