هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی سپای پاسداران لە سووریە
یەکشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۱   |  18-09-2022
هەواڵنێری ئەلعەرەبییە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە دەفتەری پشتیوانیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دەمێشق کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا سەرەڕای گەیاندنی خەسارێکی گەورە بەو مۆڵگەیەی ڕژیم ٥ سەربازی سووریش لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کوژراون.
هەواڵنێری ئەلعەرەبییە هەروەها لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دەفتەری پشتیوانیی باڵی “دەمێشق”ی سپای لوبنان کە سەر بە هێزەکانی سپای قودسی ڕێژیمە کردووەتە ئامانج و خەسارێکی گەورەی گەیاندووەتە ئەو مۆڵگەیەی کۆماری ئیسلامی.