هێرشی بەرفراوانی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر گوندی میرئاوای شاباد سەر به پارێزگای کرماشان
سێشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۳   |  03-09-2024
بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە چەکدارەکان بە چەکی سووک و نیوە قورسەوە هێرشیان کردووەته سەر گوندی میرئاوای شاباد و به مەبەستی درووستکردنی کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێ دەستیان کردووه بە تەقەکردن، کە له ئەنجامدا کاردانەوەی توندی دانیشتوانی گوندەکە و ململانێ لەگەڵ ئەم هێزانەی لێکەوتەوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دانیشتوانی گوندی میرئاوا له بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زارەکانی ئەم گونده لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوه کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.