فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی سایبێری بۆ سەر ناوەندی ئاماری ئاڵبانی لەلایەن هەککێرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە
پێنجشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۲   |  15-02-2024

دوو حەتوو له‌مه‌وپێش هێرشێكی سایبێری به‌هێز كرایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی ئاماری وڵاتی ئاڵبانی، له‌و هێرشه‌دا نزیك به‌ ٤٠ سیستمی كامپیوتێری ئه‌و ناوه‌نده‌ هه‌ک كران.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی سایبێری وڵاتی ئاڵبانی ڕایانگه‌یاند كه‌ گرووپێكی ئێرانی كه‌ ڕژیمی ئیسلامی پشتیوانیان لێ ده‌كات هێرشی سایبێری كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوه‌ندی ئاماری وڵاتی ئاڵبانی.
ناوه‌ندی نه‌ته‌ویی ئه‌منییه‌تی سایبێری ئاڵبانی به‌ ڕوونی ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و هێرشه‌ سایبێریه‌ له‌لایه‌ن گرووپی هه‌كێری ”عه‌داڵه‌ت میهه‌ن” كه‌ سه‌ر به‌ ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە ئه‌نجام دراوه.
گرووپی هه‌كێری عه‌داڵه‌ت میهه‌ن پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) و ئاژانسی ئه‌منییه‌تی سایبێری ئه‌و وڵاته‌ وه‌كوو چالاكانی سایبێری کۆماری ئیسلامی ناسێنراون.
له‌ ساڵی ٢٠٢٢شدا هێرشی‌ له‌م چه‌شنه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیەوە كراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئاڵبانی، و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و كاره‌ی ڕژیم وه‌كوو تۆڵه‌یه‌ک لە‌باره‌ی په‌نادانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئه‌ندامانی ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵق ده‌زانن.