فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی مەئمورانی شارەداری شاری مەڵایر بۆسەر دەسفرۆشانی ئەو شارە
سێشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۰   |  15-03-2022

رۆژی دووشەممە ٢٣ی رەشەممە، مەئمورانی شارەداری شاری مەڵایر لە هێرشیکی دڕندانەدا بۆ سەر دەسفرۆشانی ئەو شارە دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەت و بێڕێزی کردن بەدەسفرۆشان. لە ئەنجامی ئەم توندوتیژیانەی مەئمورانەدا دەستفرۆشیک ویستوویەتی خۆی بکوژێت و چوەتە سەر بەرزایەک کە خۆی فڕێ بداتە خوارەوە بەڵام هاوڕێیەکانی بەریان کرتوە و توانیویانە لە مەرگ رزگاری کەن.
شایانی باسە بەهاتنی سەری ساڵ بەشێکی زۆر لە چینی کەم داهاتی ئێران روویان لە دیاردەی دەسفرۆشی کردووە، بەڵام هەر رۆژە لە لایەن مائمورانی شارەداری شارەکانەوە دەخرێنە ژێر زەخت و زۆر و زەەوت کردنی کەل و پەلەکانیان.