هێرشی هێزه سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه
پێنجشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۱   |  04-08-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی شاره‌داری ڕژیم به هاوكاری پۆلیس هێرشیان كردوەتە سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه و وێڕای بێرێزی و ئه‌شكه‌نجه و لێدان، ڕێگرییان كردووە له كه‌سب و كاریان.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ئوستانی كوردستان یه‌كێك له هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێرانه و زۆربه‌ی لاوان له‌به‌ر بێكاری و هه‌ژاری په‌نا بۆ ده‌ستفرۆشی ده‌به‌ن و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان لە جیاتی ئه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌رده‌وام هێزه سەرکوتگەرەکانی سەدی مه‌عبه‌ری شاره‌داری و پۆلیس هێرش ده‌كه‌ن سه‌ریان و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن.