رۆژی سێشەممە ١٧ی رەشەممە بەرابەر بە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی شاری تاران، لە پارکی دانشجوی ئەو شارەدا رێورەسمێکیان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنەوە بەڕێوەبرد. لەو رێورەسمەدا بەشداربووان دژی یاساکانی دژەژن و هەڵاواردنی ڕەگەزی و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خۆڵقاندوویەتی، دروشمیان وتەوە و بەخۆێندنەوەی بەیاننامەیەک ئەو یاسا دواکەوتووانەیان مەحکووم کرد و خوازیاری بەرابەری ژن و پیاو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بوون.
بەڵام هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە هێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر بەشداربووانی ئەو رێوڕەسمە و سەرەڕای ئازار ئەزیەتێکی زۆر، چالاکوانێکی بەشدابوویان بە ناوی ” ئەمیر عەباس ئازەرەم وەند” بە لێدان و کوتان دەسبەسەر کرد و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە. هەتا ئێستا لە شوینی راگیرانی ئەو چالاکوانە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.