هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارنی رژیم لە شاری سنە بۆ سەر مالی مامۆستایەک
سێشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۱   |  17-05-2022
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ مانگی گولان هیزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران هەلیان کوتاوەتە سەر ماڵی گولنازی قەدیم خانی کە یەکێک لە مامۆستایانی ناسراو و خۆش ناوی شاری سنەیە. هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیم دەستیان کردوە بە گەران و پشکنینی ناو ماڵەکەیان. ناوبراو لە هەمان کات دا هاو ژینی موزەفەری سالح نیا ئەندامی بەرێوەبەری سەندیکای ئازادی کریکارانیشە.
دواتر گولنازی قەدیم خانیان بە تەلەیفون بانگ کردووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دوای یەک رۆژ مانەوە و لیپرسینەوە ئازاد بوو.