فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی بالوو لە ورمێ
هەینی ۳۱-۰۶-۱۴۰۲   |  22-09-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵیادی گیانبەختکردنی “دانش ڕەهنەما” و “عەبدوڵڵا محەممەدپوور”، دوو لاوی گیانبەختکردووی خەڵکی ورمێ، هێرشیان کردووە سەر گوندی “بالوو”ی ئەو شارە و پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ئەو گیانبەختکردووانە گرتووە.
بە وتەی شایەتحاڵان، هێزەکانی ڕژیم لە گۆڕستانی ئەو دێهاتە جێگر کراون و وێڕای هەڕەشەی دەستبەسەرکردن لە خەڵکی ئەو گوندە، پێشیان بە سەردانی گۆڕستان و کۆبوونەوەی خەڵکەکەش گرتووە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، دانش ڕەهنەما و عەبدوڵڵا محەممەدپوور، شەوی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی پارەکە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، لە گوندی “بالوو”ی ورمێ گیانیان لەدەست داوە.