فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی گاردی زیندان بۆ سەر بەندی بەندکراوانی ژن لە زیندانی ئێڤین
چوارشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۳   |  07-08-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، بەدوای ئێعدامی “ڕەزا ڕەسایی”، بەندکراوانی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین،دەستیاندایە دەربڕینی ناڕزایەتیی و لە ئەنجامی ئەم کردەوەیە، هێزەکانی گاردی زیندانی ئێڤین هێرشیان کردە سەر بەندکراوان و چەندین کەسیان بە سەختی بریندار و ڕەوانە بێهداری زیندان کردووە.
شایانی باسە، لە دوانیوەڕۆی سێشەممەوە سەرجەم هێڵەکانی تەلەفوون لە زیندانی ئێڤین پچڕاوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە لێکەوتووەتەوە.