هێرشی گروپە ملیشیاکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر کاناڵێکی تەلەفزیۆنی لە عێراق
شەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۳   |  19-10-2024
ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕانسە بڵاوی کردووەتەوە، نیوە شەوی ڕابردووی ئەندامانی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر کاناڵێکی تەلەفزیۆنی کە لە ئەنجامی پەخشکردنی ڕاپۆرتێک بووە و تیایدا گرووپە میلیشیاکانی بە “تیرۆریست” وەسف کردبوو.
بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، 400 تا 500 کەس هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کەناڵەکە و ئامێر و کۆمپیوتەرەکانیان شکاندووە و بەشێکی باڵەخانەکەیان سووتاندووە. بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش دا “تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە ئاژاوەگێڕەکان کردووە، بەلام هیچ کەسیان دەستگیر نەکردووە.”