پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە ٢١ی خەرمانان، و لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی کوژرانی حکوومەتی “ژینا (مەهسا) ئەمینی”، هێرۆ قەدیمی هاوڵاتی خەلکی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ هۆکارێک بە شێوەی توند و تیژانە دەستگیر کراوە.
هێرۆ قەدیمی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارە، بەردەوام لە بواری کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قوتابیانی کەم داهات، نەخۆش، بریندار، بێ ماڵ و حاڵ و کەمدەرامەتەکان چالاک بووە.
هەروەها هێرۆ بۆ زۆربەی بنەماڵە کەم داهات و بێدەرەتانەکان وەک پشت و پەنایەک بووە. شاری سەقز شایەتی بارودۆخێکی قورسی ئەمنییەتییە. لە جێگیر کردنی هێزە نیزامییەکانەوە بگرە هەتا بانگهێشت و دەستگیری بەرینی هاوڵاتیان. ئەمە لە کاتێک دایە کە تەنیا چوار ڕۆژ ماوە بۆ ساڵوەگەڕی ژینا.