هەشتمین ڕۆژی کۆبوونەوەی کرێکارانی خۆجێیی بەنداوی دز لە خوزستان
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024
کرێکارانی خۆجێیی و ڕۆژمۆزدی بەنداوی “دز” لە خوزستان، بۆ هەشتەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی رۆژی دووشەممە ١٦ی ڕێبەندان، لەئاست دەرکرانیان لەم بەنداوە و هەروەها بارودۆخی نالەباری شوێنی کار و ژیانیان، بۆ هەشتمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.