فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵی خۆکوشتنی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزی جەماوەریی ئیلام لە بەندیخانەی ئەو شارە
سێشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۱   |  14-03-2023

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، ڕەسووڵ کەریمی، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری ئیلام، بە خواردنی حەب و دەرمان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر بەردەوامیی ناڕوونیی چارەنووسی خۆی لەو بەندیخانەیە و دژایەتیی ناوەندەکانی ڕژیم بە ئازادیی کاتی ناوبراو، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە بۆ لقی ٣ی لێپرسینەوەی تاوانباران (بازپرسی) بانگ کراوە و دادوەر شەهرام غوڵام‌ حوسێنی بە ئازادیی کاتیی ئەو بەندکراوە ڕازی نەبووە.ئەو سەرچاوەیە وتیشی، پاش شۆردنەوەی گەددەی ڕەسووڵ کەریمی، لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی ڕازی لە ئیلام لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.ئەو بەندکراوە، حەفتەی دووەمی مانگی بەفرانبار، لەلایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕفێندراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە ئیلام گواستراوەتەوە.