فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵی خۆکوژی ئاروین نیکپەی لە زیندانی ئیتلاعاتی مەریوان
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاروین نیکپەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ١٦ی گوڵان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەمشارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە ئەمبوڵانس گوازتراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ئاروین نیکپەی بە خواردنی شامپۆ و مادەی پاککەرەوە هەوڵی داوە  کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت. ئەم هێزانە بنەماڵەی ناوبراویان ئاگادار کردوەتەوە و دوای ئەوەی  بۆ نەخۆشخانه رۆشتون لە بەرانبەر ئەوەدا بێ ئەوەی ئاروین چارەسەری پزیشکی بەتواوی بۆ بکرێت,گراندویانەتەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەم شارە هەرچەند بەم هێزانە ڕاگەیندراوە کە بارودۆخی ناجێگیرە بەڵام بێ ئاکام بوە. جێگەی ئاماژەیە، ئاروین نیکپەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی پارەکە و لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.