هەوڵی خۆکوژی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ناوەندی ئیلام
دوشەممە ۲۹-۱۲-۱۴۰۱   |  20-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئابدانان بە ناوی “سەعدوڵڵا ئایینی” ٢٤ ساڵ تەمەن، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ناوەندی شاری ئیلام هەوڵی خۆکوژی دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەعدوڵڵا ئایینی دوای ئەشکەنجەدان و گوشاری توند بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ناوەندی ئیلام، هەوڵی خۆکوژی داوە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “عەزیم یادگاری، حسێن باپیروەند، سەفوڕا مەلەکی و فەرشاد ئایینی” خەڵکی دێهگۆلان، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزرابوو.