لە نێوان هەڕەشەکانی کۆماری بۆ وڵامدانەوەی کوشتنی ڕەزی مووسەوی، بەڕێوەبەرایەتی ئەمنییەتی سایبێریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئیسلامی لەهەوڵدایە تاکوو هێرشی سایبێری بکاتە سەر ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هێرشێکی سایبێریی نوێی کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کرد کە ویستوویەتی ڕێکخراوە ئیسرائیلییەکان نەرمئامێرێکی تایبەت بۆ دزینی زانیارییەکان دابەزێنن.
ئەم هێرشە فیشینگییە لە ڕێگەی شیرکەتێکی ئەمنییەتیی سایبێریەوە و بە شێوەی ناردنی ئیمەیلێک کە بریتییە لە لینکێکی ئامادەکراو، تاکوو پاش دابەزاندنی نەرمئامێرەکە ئەمنییەتیی سیستەمەکان بەڕۆژ بکاتەوە، ئەنجام دراوە.
شایانی باسە کە ئەم هەوڵە نوێیەی ڕژیم پاش کوشتنی ڕەزی مووسەوی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی لقی سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران لە هێرشێکی مووشەکیدا لە زەینەبییەی دەمیشقی سووریەیە.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیل بە بەرپرسی ئەم هێرشە دەزانێت و هەڕەشەی کردووە کە ئیسرائیل باجی ئەو هێرشە دەدات.