فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە چالاکانی مەدەنی ئیلام
دوشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۳   |  07-10-2024

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژینگەپارێزی لە پارێزگای ئیلام و زیاتر لە ٢٠ کەسیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوون.
شایانی باسە، بەشێک لەو چالاکانە کە زۆربەیان لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”ن، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامی هەر چالاکییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ئەم گوشارانە زۆرتر لە شارەکانی پارێزگای ئیلام و بە تایبەت دوو شاری دێڵۆڕان و ئاودانان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.