سەدان ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و چالاکی پیشەیی کورد لە شارەکانی مێهران، ئیلام، دێهلوڕان، کرماشان، جوانڕۆ، ڕوانسەر، سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرە و سەردەشت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون و وێڕای لێپرسینەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.
شایانی باسە کە دامو دەزگا ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی کردووە بە هۆی ئەو دۆخە تایبەتەیی کە بە سەر ئێراندا زاڵە، نابێ هیچ جۆرە هەواڵێک و وتووێژێک لە سەر بابەتی گرانی و ناڕەزایەتی دەربڕین بڵاو بکەنەوە. ئەگەر ئەو کارە بکەن ئەوا دۆسیەیان بۆ دەکرێتەوە و سزا دەدرێن.
هەروەها ناوەندەئەمنییەکان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە شاعیران، نووسەران و هونەرمەندانیان ناچار کردووە کە ئەو پۆستانەی کە لەسەر گرانی و هەژاری خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بسڕنەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای گران بوونی نرخی پێداویستیەکانی ژیان چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئیران دا بەرێوە چووە و ڕژیم ترسی لەوەیە کە ئەم ناڕەزایەتییانەپەرە بستێیێ.