هەڕەشەی ئێعدام لە خوێندکارێکی ٢٠ساڵ تەمەن لە خورەم ئاوا
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە، فەرید خۆشناموەند و خوێندکاری دەروونناسی زانکۆی ئازادی خوڕەماوا لە پێوەندییەکی تێلەفوونیەوە لەگەڵ کەسووکارەکەی باسی ئەوەی کرد کە هەڕشەی ئێعدامی لێکراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێکەوەتی ٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە ڕەوتی ئاخێزە جەماوەرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش ١٦ڕۆژ لە گرتووخانەی ئەمنییەتی بۆ زیندانی ناوەندی رژیم لە خوڕەماوا گوازرایەوە.
شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان دۆسیەی خوێندکاری فەرید خۆشناموەندیان لە زانکۆ دەرهێناوە و بنەماڵەکەیشان لەسەر بەڵێنی ئازادی کوڕەکەیان لە ژێر گوشاردا بێدەنگ کردووە.