فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشەی سپای پاسداران لە قوتابیان بۆ بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردنەکان
پێنجشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۲   |  29-02-2024

سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری شنۆ، لە ڕێگەی بەرپرسانی قوتابخانە دواناوەندییەکانەوە، هەڕەشەی لە قوتابییان کردووە کە لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.
بەپێی زانیارییەکان، لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شنۆدا، گوشاریان خستووەتە سەر ئەو قوتابییانەی کە گەیشتوونەتە تەمەنی دەنگدان تاکوو لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بەشدار بن.
بەرپرسانی قوتابخانەکان بە قوتابییانیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بەشدارینەکردن لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕەشەممەی ئەمساڵدا، ئیزنی بەشداری لە کۆنکوور بۆ چوونە زانکۆیان پێ نادەن.
کۆماری ئیسلامی کە دەزانێ خەڵکی وەگیان هاتوو ئامادەی بەشداریکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا نین، لە ڕێگەی جیاواز و بە هەڕەشە و ترساندن دەیەوێ خەڵک بکێشیتە پای سندوقەکانی دەنگدان، ئەمە لەکاتێکدایە کە خەڵک بە ڕاشکاوی لە ماوەی ڕابردوودا، باسیان لە بایکۆتی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕژیم کردووە.