هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردنی کرێکارانی فەزای سەوزی ناوچەی ئازادی چابەهار
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024
کرێکارانی فەزای سەوزی ناوچەی ئازادی چابەهار کە ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی پێنەدانی حەقدەست و جەژنانە و باقی مەزایاکانیان لە بەردەم ڕێکخراوی فەزای سەوزی ناوچەی ئازادی چابەهار ناڕەزایەتیان دەربڕی و مانیان گرتبوو، لە لایەن بەڕێوەبەری ئەم شێرکەتەوە هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردن و تەعلیق لە کارەکانیان لێکراوە.
بە وتەی کریکارانی ناڕازی؛ دوای دوو ڕۆژ مانگرتن و کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە بەردەم ڕێکخراوی فەزای سەوزی ناوچەی ئازادی چابەهار، حەقدەستەکانیان بە بێ جەژنانە و باقی مەزایاکانیان واریز کردووە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەریوەبەری ئەم شیرکەتە دوای ١٠ ڕۆژ هاتوەتە سەرکار و ئەو کرێکارانەی کە رەسم و فیلمیان لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیانە گرتووە، هەڕەشەی بێکار کردنیان و تەعلیق لەکاری لێکردوون.