هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بەهار زەمانی
چوارشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۲   |  26-07-2023
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەڕێگەی تەلەفوونەوەی هەڕەشەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “بەهار زەمانی” کردووە.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە هێزەکانی ڕژیم بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە تۆ لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە چالاکانە بەشداریت کردووە و دەبێ خۆتان بەم ناوەندە ئەمنییەتییە بناسێنن و ئەگەر سەرپێچی بکەن، بە جۆرێکی دیکە لەگەڵت هەڵسووکەوت دەکەین. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چەندین جار بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی ناوبراو چوونەتە شوێنی نیشتەجی بوونی ماڵی بنەمالەکەی، بەڵام هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بازداشتی کەن.