فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشەی وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیم لە خۆپیشاندەرانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022

هەواڵدەریی ئەلعالەم سەر بە دەنگ و ڕەنگی، کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەزی، بە بڵاوکردنەوەی وتوویژێکی تێلێڤیزیۆنی لەگەڵ ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کە تەنانەت کاتی وتووێژەکەش نادیارە، ئیسماعیل خەتیب دەڵێ: “هەرکەسێک بیهەویت زەربە لە دەسەڵات بدا و دژی دەوڵەت بێتە سەر شەقامەکان لە هەر شوێنێکی ئێران تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیش بێ، دەبێ سزای قورسی هەوڵەکانی دژی دەسەڵات ببینێ.
ئەم هەڕەشەی وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامی لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لەسێدارەدانی دوو کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لە شارەکانی تاران و مەشهەد، کاردانەوەی توندی خەڵکی ناوخۆی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانیی دژی کۆماری ئیسلامی لێکەوتووەتەوە.