فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵاتنی بەرپرسانی پایەبەرزی ڕژیم بۆ دەرەوەی وڵات
دوشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۱   |  03-10-2022

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن وەزارەتی ئیتلاعات چەند ڕۆژێکە کۆنتڕۆڵی هەستان و نیشتنەوەی فرۆکەکانی فرۆکەخانەی خومەینی گرتووەتە دەست و بەردەوام ژن و منداڵ و بەشێک لە بەرپرس و کاربەدەستانی ڕژیم بۆ دەرەوە بەڕێ دەکەن. تەنانەت دەوترێ کەشی فرۆکەخانە بە تەواوەتی ئەمنیەتییە و کارمەندەکان ئیزنی چوونەدەرەوەشیان نییە.
ئاخێزی جەماوەری لە ئێران کە بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، دەستی پێ کرد، ئەمڕۆکە پێی ناوەتە حەڤدەهەمین ڕۆژی خۆیەوە و، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر پەرەدەستێنێ و پشتیوانییەکان لەو ڕاپەڕینە هەتا دێ زیاتر دەبن.