فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ڕووسیە و هێرشەکانی ئوکراین لەم ڕۆژانەدا
یەکشەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۲   |  17-03-2024

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمە لە هێرشێکی مووشەکی ئۆکراین بۆ سەر شارێک لە ڕۆژاوای ڕووسیە، ٢ کەس کوژران و لە هێرشێکی دیکەدا، ئەرتەشی ئوکراین پاڵاوگەیەکی نەوتی لە ڕووسیە کردە ئامانج.
لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا ئوکراین چەند هێرشێکی بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕووسیە ئەنجام داوە و لە بەرامبەریشدا ڕووسیە هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر بەندەری ئۆدێسا ئەنجام داوە کە لە ئاکامدا ٢٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٧٠ی دیکەش بریندار بوون.
لە پاش هیرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئەو وڵاتەیە.
کرێملین بە هیوایە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان لە سەرەوە بێت تاکوو بە جیهان ڕابگەیەنێت کە شەڕ لەگەڵ ئوکراین خواستی خەڵکی ڕووسیەیە و خەڵک پشتیوانی لە پووتین و سیاسەتەکانی دەکەن.
جێی ئاماژەیە کە لە چەند شوێنی دەنگدان ناڕازییان لە پووتین و سیاسەتەکانی بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ هێرشیان کردووەتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان.
بە باوەڕی زۆربەی چاوەدێرانی بێلایەن هەڵبژاردنەکانی ڕووسیە تەنیا شانۆیەکە و پێدەچێت کە پووتینی تەمەن ٧١ ساڵ بۆ دانیشتنەوە لەسەر کورسی سەرۆککۆماری بۆ جارێکی تر هیچ گرفتێکی نەبێت. زۆربەی ڕەخنەگرانی پووتین یان لە زیندانن یان هەڵاتوون.
 لە ماوەی ڕابردووشدا “ئەلیکسی ناوالنی” بەناوبانگترین دژبەری پووتین لە زیندان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.