هەڵسووڕاوێکی سیاسیی خەڵکی کرمانشا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە کاوە سەلیمی، هەڵسووراوی سیاسیی و خەڵکی کرمانشا لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم سەرلەبەیانی زوو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هەڵسووراوە سیاسییە و سەرەڕای ڕفاندنی ناوبراو ماڵەکەشیان پشکنیوە.
شایانی باسە کە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.