فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی دامەزراوەی پەروەردەی ڕۆژنۆباری زانستی کوردستان
یەکشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۲   |  03-09-2023

وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامی، مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەی “ڕۆژنۆباری زانستی کوردستان”ی هەڵوەشاندەوە و بەردەوامی کارکردنی ئەم دامەزارەوەیەی قەدەغە کرد.
سیرووس عەباسی و هاوژینەکەی فەریدە وەیسی، کە بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”ین، وەک دامەزرێنەرانی ئەم دامەزراوەیە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایانگەیاندووە: “ئێمە ئەم کارەی حکوومەت بە کارێکی بێ بنەما، نا یاسایی و نا دادپەروەرانە دەبینین”. لەبەشێکی ئەم پەیامە ڤیدییۆیەدا کە ڕوو بە ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە هەڵسوکەوت و سەرکوتی ناوەندە حکوومەتییەکان بەرانبەر بە چالاکییە مەدەنییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی سیستەمی ناوەندگەرا کراوە و هاتووە: “سیستەمی پەوەردەی ئێران، تێکەڵێکە لە سیستەمی کۆڵۆنیالیزم و ئایدۆلۆژییک کە لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا سیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی لە ڕێگەی پەروەردەوە سەپاندووە و ئاکامەکەی ژینۆسایدی فەرهەنگی بووە”