فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتیەک لە ورمێ
یەکشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۱   |  31-07-2022

ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “هۆشیار سمکۆ” خەڵکی گوندی گەنگچین لە ناوچەی برادۆستی ورمێ و ماڵەکەیان پشکنیوە.بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چەند جارێک ئەندامانی بنەماڵەی سمکۆیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە.