وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە خەڵکی بەلوچستان
شەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۱   |  01-10-2022
دوابەدوای خۆپیشاندانی جەماوەری روژی هەینی ۸ی ڕەزبەر لە زاهیدان، هێزە ئەمنییەکانی رژیم دەیان هاوڵاتییان دەستگیرکرد و ناچاریان کرد لەبەردەم کامێرادا دانپێدانانی زۆرەملێ بکەن.
دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم لە بەرنامەیەکی گاڵتەجاڕانەدا ئەو کەسە دەستگیرکراوانەیان ناچار کرد کە بڵێن لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا سێ کەس لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ چەکیان بڵاوکردۆتەوە و خەلکەکەش ئەو چەکەکانیان هەلگرتووە.
هەڵسووراوانی بەلوچستان داوا لە خەڵکی سەرجەم پارێزگاکان دەکەن کە یەکبگرن بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوان لە بەلوچستان.