وەرگەڕانی بەلەمی گەشتیاران لە باشووری ڕۆژئاوای هێند
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023
لەئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری گەشتیاران لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی هێند، لانیکەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ڕووداوە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ١٨ی گوڵان لە ئەیالەتی “کرالا” لە باشووری ڕۆژئاوای هێند ڕوویداوە. شایانی باسە، ئەم بەلەمە هەڵگری ٣٠ کەس بووە کە لەم ژمارەیە ٢٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و شەش کەسیش گوازتراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. جێگەی ئاماژەیە، زۆربەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە خوێندکار بوون کە بۆ تێپەڕکردنی دەورانی تەعتیلات ڕوویان لەم ناوچەی کردبوو.