فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی یەمەن
یەکشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۳   |  25-08-2024

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی “ئای ئۆ ئێم” ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەرمانان ڕایگەیاند: بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی یەمەن، ١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی ڕوویتێرز لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەم ڕێکخراوەیە، ئەم بەلەمە بە ٢٥ سەرنشینەوە کە سەرجەمیان خەڵکی ئێتیۆپی بوون و هەروەها دوو خەدەمەی یەمەنی، لە پارێزگای “تەعز”وە بەڕێکەوتوون و لە تەنگەی بابولمەندێب بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە.