فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

١٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨وه‌ مەحکووم کران
شەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۱   |  01-10-2022

دادگای نێوده‌وڵه‌تی ”خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی”، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی ڕه‌زبه‌ر له‌ شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاند و به‌پێی حۆكمی ئه‌و دادگایه‌ ١٣ به‌رپرسی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی ”جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” مه‌حكووم كراون.
به‌پێی بڕیاری ئه‌و دادگایه‌، ١٦٠ كه‌س له‌ به‌رپرسانی ڕژیم له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ دا تاوانبار ناسێندراون و ١٣ كه‌سیان ئه‌بێ به‌ تۆمه‌تی ”جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” محاكمه‌ بكرێن. ناسناوی ئه‌و ١٣ كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌: ”عه‌لی خامنه‌یی” ڕیبه‌ری رژیمی كۆماری ئیسلامی، ”حه‌سه‌ن ڕۆحانی” سه‌رۆككۆماری ئه‌و كاته‌ی ڕژیم، ”عه‌لی شه‌مخانی” ده‌بیری شۆرای ئه‌منییه‌تی ڕژیم، ”ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ”عه‌بدۆلڕه‌حمان ڕه‌حمانی فه‌زڵی” وه‌زیری ناوخۆی رژیم، ”حسێن ئه‌شته‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم، ”حسێن سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ڕژیم، ”غۆڵامحسێن سوله‌یمانی” سه‌رۆكی به‌سیج، ”حه‌سه‌ن كه‌ره‌می” فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس، ”حه‌بیبۆڵڵا جان نساری” جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس، ”له‌یلا واسقی” فه‌رمانداری شارۆچكه‌ی قودس، ”عه‌بدۆلكه‌ریم گه‌راوه‌ند” فه‌رمانداری بووشەهر و ”محه‌ممه‌د مه‌حموود ئابادی” فه‌رمانداری سیرجان”.