به‌پێی ئاماری زانكۆی زانیاری پزیشكی ئیلام، له سه‌دا ٢٥ی منداڵانی ئوستانی ئیلام به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه تووشی كه‌م خۆراكی بوون.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ئوستانه‌كانی باشووری ئێران زۆرترین ڕێژه‌ی منداڵانی تووشبوو به كه‌می خۆراكیان هه‌یه و له نێوانیاندا كرمان به ٩.٥٣٪ و سیستان و به‌لووچستان به ٥٠٪ زۆرترین ئاماریان هه‌یه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ٩.٢٥٪ی منداڵانی ئوستانی ئیلام تووشی هه‌ژاری خۆراكن و ئوستانی بووشێهر به ٦.١٣٪ كه‌مترین تووشبووی هه‌یه. زۆرترین ویتامین كه نه‌بوونی ده‌بێته هۆی درووست بوونی چه‌ندین نه‌خۆشی، ویتامینی ئاسن و كه‌می ڤیتامین دیه كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ماسولكه‌كان و پوكبوونهوهی ئێسقانه‌كان و منداڵان تووشی كه‌مخوێنی ده‌كات.