فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٣هاوولاتی لە مەریوان بانگهەیشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران
یەکشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۰   |  13-03-2022

لەماوەی رۆژانی رابردوودا ٣ هاووڵاتی خەڵکی گوندی ”سەردۆش”ی سەر بەشاری مەریوان بەناوەکانی ”ئەرسەلان نیکخواە”، ”عەتا فەتاحی” و ”ئارش نەورۆزی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە و لە رێگای پەیوەندی تەلەفوونییەوە بانگهەیشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.
هۆکاری بانگهەیشت کردنی ئەو هاووڵاتییانە ل لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەرگری کردن لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز بووە و ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی لەو هاووڵاتیانە کردووە کە لە ئەگەری بەشداریکردن و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز، تووشی کێشە دەبن و دەبێت خۆتان لەبەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز بپارێزن. شایانی باسە چەند رۆژ لەمەوپێش ٤١ هاوولاتی خەڵکی گووندی نێی سەر بەشاری مەریوان هەر بەهەمان مەبەست لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهەیشت کرابوون.