٥ چالاکۆانی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران
چوارشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۰   |  16-03-2022
رۆژی چوارشەممە ٢٥ی رەشەممە، ٥ چالاکۆانی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوەکانی ”فەریاد شیلان’، ”عەلی عومەرپوور”، ”مۆراد مامەرەش”، ”رەحمان خدمەتگوزار” و”یوسف عومەرپور” دوای ٥٠ رۆژ دەسبەسەریی لەزیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە، هەرکامەیان بەدانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بەشیوەی کاتی هەتا رۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کران.