ڕۆژی جومعە ١٧ی پووشپه‌ڕ، پاڕله‌مانی ئاڵمان كۆمه‌ڵكۆژی ئیزه‌دییه‌كانی شه‌نگال له ساڵی ٢٠١٤ كه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ئه‌نجامدرا، وه‌كوو جینۆساید ناساند. پاش ئه‌وه‌ی کە گروپێکی لێکۆڵەری سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی گوڵانی ٢٠٢١ ڕایانگەیاند، کە بەڵگەی تەواو و حاشاهەڵنەگریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكۆژكردنی ئیزه‌دییه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه لەبەردەستدایە، دادگای ئاڵمان، مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوو کۆمەڵکوژیى “ئیزه‌دییەکان”ى بە جینۆساید ناساند و ڕۆژی ڕابردووش پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی وه‌كوو جینۆساید په‌سه‌ندكرد. جێگاى ئاماژەیە كه ساڵی ٢٠١٤ی زاینی، تیروریستانی داعش هێرشیانکردە سەر شەنگال و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس ئاوارەبوون و هەزاران کەس کۆمەڵکوژکران و نزیکەی پێنج هەزار ژنی ئێزدییش لەلایەن تیرۆویستانه‌وه ڕفێندران. تائێستا ٨٧ گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی تیرۆریستانی داعش لە شەنگال و دەوروبەری دەستنیشان کراون و ٤٠ گۆڕیان هەڵدراونەتەوە.