فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پاکستان ٧ شوێنی ئێرانی بە مووشەک کردە ئامانج
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024

بەرپرسێکی ئەمنیەتی پاکستان ڕۆژی پێنجشەممه ٢٨ی بەفرانبار به هەواڵدەریی ”سی ئێن ئێن”ی ڕاگەیاند، ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە، ٧ شوێنی لە خاکی ئێراندا کردووەتە ئامانج.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە پشتبەستن بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بڵاوی کردەوە، ئەم وڵاتە لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، میلیشیاکانی کردووەتە ئامانج و ژمارەیەک تێرۆریستی کوشتوون.
 لەلایەکی دیکەوە، هەواڵدەرییەکانی ڕژیم سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار لە زاری بەرپرسێکی باڵای پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە بڵاویان کردەوە کە ٧ کەسی غەیرە ئێرانی کە چوار کەسیان منداڵن، لە هێرشی مووشەکیی پاکستان لە نزیک شاری سەراوان کوژراون.
ئەم هێرشانە دوو ڕۆژ دوای هێرشی مووشەکی و درۆنیی سپای پاسداران بۆ سەر خاکی پاکستان، بە بیانووی کردنە ئامانجی پێگەکانی گرووپی جەیشولعەدل لەو وڵاتەدا ڕوویان دا.
حکوومەتی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی بەتوندی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند لەم هێرشەدا دوو منداڵی بێتاوان کوژراون و سێ کەسیش برینداربوون.
پاکستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، باڵوێزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە و هەموو کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەڵوەشاندەوە.